گوزاره‌ی
نه‌وه‌ی دووه‌می
کورد له هه‌نده‌ران
به‌رده
پیرۆزه‌کان ...

دڵشاد
تاقانه
له‌سه‌ر
که‌ناری چه‌می
خابوور له گه‌ڕانه‌وه
به‌ره‌و
قامیشلو چاوه‌ڕوانی
هاتنه‌وه‌ی
به‌له‌مه
سنورشکێنهکهیان
ده‌کرد ،
لاوکه کورده‌که
ته‌مه‌نی له
قامکی په‌نجه
وردیله‌کانی
هه‌ر دوو ده‌ستی
خۆی تێ په‌ڕ
نه‌ده‌کرد ،
خه‌ریکی کۆ
کردنه‌وه‌ی
چه‌ند دانه
به‌ردێکی پان
و خڕ و سپی و
بۆر و ڕه‌ش
بوو ، داک و
بابی دیتیان
وایان زانی به‌رده‌کان
بۆ یاری یه
وه‌ک کرداری
هه‌موو گه‌وره
و بچوکێ دوایی
ده‌یان
هاوێژێته
ناو ئاوه‌که‌وه
. ده‌نگیان دا
وه‌ره
بابڕۆین خه‌یاڵ
و خواسته‌که‌یان
هه‌ژاند
لاوکهش چیتر
پێ ڕانه‌گه‌یشت
و خێڕا به‌رده‌کانی
به قوڕو لیته‌وه
په‌سته
گیرفانه‌کانی
و به ڕاکردن
سواری به‌له‌مه‌که
بوو .
دوای سوڕی
سوڕانی
سی تا چل جاره‌ی
کات ژمێر ته‌واوی
به‌سه‌رهاته‌که
له‌به‌ر سه‌رقاڵی
سه‌فه‌ر له‌بیرکرابوو
. گه‌یشتنه‌وه
ماڵێ له هه‌نده‌ران
بۆ ته‌واو
کردنی به‌رنامه‌ی
خه‌یاڵه‌که‌ی پێش هه‌ر
شتێکی تر
لاوکه خۆی
کرد به
شۆرخانه و ده‌ستی
کرد به خاوێن
کردنه‌وه‌ی
به‌رده‌کان
تا دڵی ئاوی
خوارده‌وه و
ئاسوده‌بوو .
ئێستاش به‌رده‌کان
له ژووره‌که‌ی
خۆی دان و ده‌یان
پاریزێ نایان
دا به هیچ که‌سێ
، گه‌ر لێ ی
بپرسی : چه‌ندت
پاره ده‌وێ
بابیگۆڕینهوه
؟ ئه‌ویش
بێ وه‌ڵام یه‌کسه‌ر
لێت ده‌پرسێته‌وه
و نوقه‌ت لێ
ده‌بڕێ ده‌ڵێ
: ووڵات ده‌فرۆشرێ
؟
دڵشاد
تاقانه